top of page
AEnB2UrpbUu7QoJBu1E5rMgafalRHk6rAf9wBQCG

بە دۆکیومێنتکردنی زیندەوەری کێوی و میراتیەکانی کوردستان و میسۆپۆتامیا

ئێمە لە دەنگی سروشت بە شێوەی سەربەخۆ فیلمی دۆکۆمێنتاری دروست دەکەین کە لە کوردستان و ناوچەی میسۆپۆتامیا دەکۆڵێتەوە و تیشک دەخاتە سەر سروشت، ژیانی بونەوەرە کێویەکان، بەبەردبووەکان و هەلکۆڵراوە دێرینەکان

بینەری جوانترین فیلمی سروشت و گیانداری کێوی بە لە کوردستان

ئەرک و چالاکیەکانمان

کارەکانمان بریتیە لە تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ و بە دۆکیومێنتکردنی دیمەنی سروشتی و زیندەوەرە کێویەکان و بۆماوە مێژوویەکان و بەبەردبووەکان و شوێنەوارە دێرینەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەی میسۆپۆتامیا. لە رێگەی بەرهەمهێنانی فیلم پارێزگاری دەکەین لە مانەوە و پاراستنی ژیانی کێوی و شوێنەوارە مێژووییەکان و سروشتی ناوچەکە.

  ئەو لایەنانە چین کە فیلم لەبارەیانەوە دروست دەکەین لە دەنگی سروشت

ژیانی کێوی سروشت و زیندەوەرە کێویەکان لە کوردستان و ناوچەی میسۆپۆتامیا لەوانە زیندەوەرە دەگمەنەکان لە ناوچە شاخاویەکان و بان و دەشتەکان و سەرچاوە ئاویەکان بەبەردبووەکان. دیمەنی سروشتی لەوانە شاخەکان و دۆڵ و روبارەکان و گرد و گۆم و دەریاچە و دارستانەکان دیمەنی سروشتی وەرزە جیاوازەکانی کوردستان شوێنەوارە دێرینەکان و هەڵکۆڵراوە دێرینەکان و دیمەنی شاراوەی شارستانێتیە کۆنەکان کە مێژووەکانیان دەگەرێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا

دەربارەی بەرهەمهێنانەکانمان

دۆکۆمێنتارییەکانمان بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەرهەم دەهێندرێن، بە پشتبەستن بە توێژینەوەی مەیدانی و تۆمارکردنی فیلم لە شوێنی ڕووداوەکان لە تەواوی ناوچەکە. هەر پڕۆژەیەک پێویستی بە گەشت و مانەوە و لێکۆڵینەوە و وردەکاریەکانی دوای بەرهەمهێنان هەیە لەوانە دەنگ و چنین ریکخستنی نوسینەکان و خوێندنەوە کە هەموویان بەبێ پشتگیری دارایی لە هیچ دامەزراوەیەکی دەرەکی ئەنجام دەدرێن.

Teamwork Hands Together_edited.jpg

چۆن پشتگیری فیلمە دۆکیومێنتاریەکانمان دەکەیت

فیلمە دۆکۆمێنتارییەکانمان بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە پشتبەستن بە دارایی کەسی بەرهەم دەهێندرێن، و سەرنج دەخەنە سەر چیرۆکە ڕاستەقینەکان لە کوردستان کە کاریگەرییەکی درێژخایەنیان هەیە. ئێمە هاوکاری لەگەڵ هاوبەش و پشتگیران دەکەین کە بە خواستی خۆیان بەشداری دەکەن بۆ فراوانکردنی قەبارە فیلم و بەرهەمەکان بۆ گەیشتنی کارەکانمان بە ژمارەیەکی زیاتر لە بینەران لە ناوخۆ و دەرەوە.
هەر دۆنەیتێک یان سپۆنسەرێک بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەناسێنرێت و تۆمار دەکرێت لە فیلمەکانمان و لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا و سوپاسگوزاری فەرمی ناسینەوە لە رێگەی لۆگۆ و مانشیتی تایبەت دەکرێت.

      فیلمی نوێ بۆ بینین

SHAPER.jpg
ئاوابوون
لەدایکبوونەوە
ڕێڕەو
SHARAWE

COMING SOON

REBORN  لەدایکبوونەوە
bottom of page