
DENGI SRUŞT
Documentary Film & Media Production

پشتگیری لە بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاریی سەربەخۆ بکەن
هەرێمی کوردستان و میسۆپۆتامیا نیشتیمانی ژمارەیەک بونەوەری سەرنجڕاکێشو دیمەن و سروشتی جیاوازە، دۆزینەوەی بەبەردبوو و شوێنەوار دێرین کە شایستەی تۆمارکردن و ناساندنن. لە ڕێگەی فیلمی دۆکۆمێنتاریی سەربەخۆوە، هەوڵ دەدەین ئەم چیرۆکانە بە شێوەیەک تۆمار بکەین کە هەم زانیاری ببەخشێت، هەم هانبدات، هەم بۆ نەوەکانی داهاتوو بپارێزرێت. بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاری پێویستی بە توێژینەوەی مەیدانی، گەشت و فیلم تۆمارکردن و کەرەستە و تەکنەلۆژیا و کارەکانی دوای بەرهەمهێنان هەیە. پشتگیریی هاوبەش و بەشداریی پشتگیران یارمەتیمان دەدات بۆ فراوانکردنی مەودا و بەرزکردنەوەی کوالێتی و گەیشتنی کارەکانمان بە جیهان تاکو بتوانین چیرۆکی زیاتری ئەم ناوچەیە تۆمار بکەین و بگەیەنین بە بینەران لەسەر ئاستی جیهان لە پێناو پاراستنی ژینگە و ژیانی کێوی.
هاوبەشیکردن

پشتگیریی ئێوە چی دەگونجێنێت؟
پشتگیری یارمەتیمان دەدات بەردەوام بین لە تۆمارکردنی بوونەوەری کێوی و دیمەنی سروشتی و مێژوویی هەرێمی کوردستان و میسۆپۆتامیا لە ڕێگەی فیلمسازی دۆکیومێنتاریەوە. بەشداری و پشتگیری گەشتی مەیدانی و توێژینەوە و تۆمارکردنی ژیانی کێوی و ژینگە سروشتییەکان و لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی بەبەردبووەکان و شوێنە ئارکۆلۆجییەکان و بەرهەمهێنانی فیلمی کوالێتی بەرز بۆ بینەرانی جیهان مەیسەر دەکات. هەروەها یارمەتیدەدات بۆ فراوانکردنی گەیشتنی کارەکانمان لە ڕێگەی مۆنتاژ و دەستکاری، وەرگێڕان، ئەرشیفکردن، و بڵاوکردنەوەی فێرکاری. هەر بەشدارییەک هەنگاوێکە بۆ گۆڕینی توێژینەوە و گەڕانەوەی مەیدانی بۆ فیلمی دۆکۆمێنتاری کە چیرۆکەکانی ئەم ناوچەیە دەپارێزێت و بۆ نەوەکانی داهاتوو دەیانگوازێتەوە.
ناسنامە و پێزانینی هاوبەشان و پشتگیرەکان
بە خۆشحاڵییەوە پێزانین و ناساندن دەکەین بۆ ئەو ڕێکخراو، کۆمپانیا، دامەزراوە و تاکانەی کە پشتگیری بەرهەمە دۆکۆمێنتارییەکانمان دەکەن. هاوبەش و سپۆنسەرەکان لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانمانەوە دەناسێنرێن و بە سوپاس و پێزانینەوە لەسەر هەموو بەرهەمە دۆکۆمێنتارییەکانمان، بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕ و پلاتفۆرمەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان نیشان دەدرێن. پێزانینی هاوبەشەکانمان لە شوێنی گونجاو بە ناوی فەرمی و لۆگۆ دەخرێنە ڕوو. سپۆنسەرە سەرەکییەکان و هاوبەشە گەورەکانمان دەتوانن ناساندنیان لە ناو فیلمە دۆکۆمێنتارییەکاندا بۆ بکرێت، بە پێی جۆر و ئاستی بەشدارییان. هەموو جۆرە ناساندنێک بە شێوەیەکی ڕوون، بە پێزانین و بە ڕێزەوە ئەنجام دەدرێت، لە کاتێکدا سەربەخۆیی، ڕاستگۆیی و بێلایەنیی ناوەڕۆکی دۆکۆمێنتارییەکان پارێزراو بێت. بە مەرجێک هیچ جۆرە پشتگیری و سپۆنسەرێک نابێت کاریگەری لە سەر ڕاستی و سەربەخۆیی ناوەڕۆکی بەرهەمەکانمان هەبێت

هاوبەشیی ستراتیژی
ئەو کۆمپانیا و دامەزراوانەی ئارەزووی وەبەرهێنانی گەورەتریان هەیە بۆ پشتگیریی فیلمە دۆکۆمێنتارییەکان، بەرنامە پەروەردەییەکان، کەمپەینەکانی پاراستنی سروشت یان پڕۆژە درێژخایەنەکان، دەتوانن بۆ هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ دەنگی سروشت گفتوگۆ بکەن.
هەموو سوود و پێزانینەکانی «هاوبەشی دۆکۆمێنتاری» لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەم دەرفەتە تایبەتانەی خوارەوە:
پێزانینی تایبەت و گونجاو بە پێی قەبارە و ئامانجی هاوبەشی
شوێنی پێشەنگ بۆ ناساندنی لۆگۆ و براند لە کەمپینە سەرەکی و پڕۆژە هەڵبژێردراوەکان
هاوکاریی ستراتیژی لە بەرنامەکانی پاراستنی سروشت، ژیانی کێوی و پەروەردەی ژینگەیی
دەرفەتی ناساندنی تایبەت لە فیلمە دۆکۆمێنتارییە گەورەکان و پڕۆژە تایبەتەکان
هاوبەشی و هاوکاریی درێژخایەن لە پڕۆژەکانی داهاتووی دەنگی سروشت
بە پێی ڕێککەوتنێکی دیاریکراو هەلی بەشداری دەبێت لە فیلمە سینەماییەکان و پرۆگرامەکانی داهاتووی دەنگی سروشت و تەواوی چالاکیەکان.
کاریگەریی هاوبەشییەکەتان
هاوبەشییەکەتان ڕاستەوخۆ پشتگیری دەکات لە پاراستنی سروشت و ژیانی کێوی
بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاریی سەربەخۆ
بەرنامە پەروەردەییەکانی سروشت بۆ قوتابخانە و منداڵان
کەمپینی هۆشیاری ژینگەیی
بڵاوکردنەوەی پەیامەکان لە تەلەفزیۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ناساندنی سروشت و ژیانی کێویی کوردستان بە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی
پێکەوە، سروشت و ژیانی کێویی کوردستان دەپارێزین بۆ نەوەکانی داهاتوو.

دەرفەتەکانی هاوبەشی
ببنە هاوبەشی پاراستنی سروشت و ژیانی کێویی کوردستان
هاوبەشییەکەتان لەگەڵ دەنگی سروشت بەشداربوونە لە پاراستنی ژینگە و سروشت و ژیانی کێوی کوردستان، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکۆمێنتاری، پەروەردە و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی.
پێکەوە دەتوانین نەوەکانی داهاتوو هان بدەین بۆ پاراستنی سروشت، هەستی بەرپرسیارێتی ژینگەیی بەهێز بکەین و جوانیی کوردستان بە جیهان بناسێنین.
هاوبەشی بەرهەمهێنان
پێزانینەکان
ناساندنی فەرمی لە ماڵپەڕی دەنگی سروشت
دانانی لۆگۆی کۆمپانیا لە پەڕەی هاوبەش و پشتگیرەکان
ناساندن لە هەموو پلاتفۆرمە فەرمییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
دانانی لۆگۆ لە بروشور، بانەر، پۆستەر، چالاکی، پێشانگا و ماددەکانی بانگەشە و هۆشیاری
ناساندن لە هەندێک ڕووداو، بەرنامە پەروەردەیی و چالاکی کۆمەڵایەتییەکان
بڕوانامەی فەرمیی هاوبەشی
هاوبەشی دۆکۆمێنتاری
هەموو پێزانینەکانی «هاوبەشی بەرهەمهێنان» لەخۆدەگرێت، لەگەڵ
دانانی لۆگۆی کۆمپانیا لە تیراژی سەرەتا و کۆتایی هەندێک فیلمی دۆکۆمێنتاری
دانانی لۆگۆ لە پۆستەر و ماددە فەرمییەکانی بانگەشەی فیلم
بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی ٥٥ چرکەیی بۆ ناساندنی هاوبەشی تایبەت بە هاوبەش، بە بەشداری نوێنەرێکی کۆمپانیا
پێزانینی تایبەت لە پێشاندانی یەکەم و چالاکییەکانی فیلم
ناساندنی بەرچاوتر لە کەمپەینەکانی دۆکۆمێنتاری و پاراستنی سروشت
دروستکردنی ڤیدیۆ بۆ ناساندنی کۆمپانیای بەشداربوو کە نوێنەریان قسە دەکات و دەناسرێن و باسی پشتگیریان دەکات بۆ ئەم پرسە ژینگەییە وە لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی دەنگی سروشت بڵاو دەکرێنەوە

هەر دیمەنێک چیرۆکێکی هەیە
هەر چیرۆکێک شایستەی ئەوەیە لەبیر نەکرێت

