
DENGI SRUŞT
Documentary Film & Media Production
لێرە ئاگاداری فیلم و دۆکیومێنتاری و بەرهەمی نوێ بن
فیلمی و بەرهەمی نوێ
THE LAST CAPTURE | دواین چرکاندن
فیلمێکی سینەمایی ۸٥ خولەکی لە ژانرای دراما و سەرکێشی و بایۆگراپیکە کە بە زمانی ئینگلیزی بەرهەم هاتووە لە پێناو گەشتنی بە بینەری بیانی
لە ئیستادا لە چنیندایە و کاری وێنە و ڤیدیۆی کۆتای هاتووە، فیلمەکە باس لە فیلمسازێکی کورد دەکات کە بۆ دەستکەوتنی ڤیدیۆی باڵندەیەکی دەگمەن لە ناو شاخەکانی قۆپی قەرەداغ گەشتێک دەکات بەلام هەرگیز چاوەرێی ئەوەی نەدەکرد کە گەشتەکەی دەبێتە جەنگێک بۆ مانەوەی خۆی لە ژیان.

هەر گەشتێک دەبێتە تاقیکردنەوەیەکی نوێ کە تێیدا ئارامگرتن و ئازایەتی لە بەرامبەر سەختییەکانی سروشت تاقی دەکرێنەوە
ئەم فیلمە بە شێوازێکی ڕاستگۆییانە بەڵگەفیلم و چیرۆکگێڕی سینەمایی تێکەڵ دەکات، نەک تەنها جوانی سروشت و فرەجۆری ژیانی کێوی کوردستان پیشان دەدات، بەڵکو ئەو ماندووبوون و خۆبەخشینەش دەخاتە ڕوو کە بۆ تۆمارکردنیان پێویستن.
بە وێنەگرتنێکی سەرنجڕاکێش و گەشتێکی پڕ لە سەرکێشی بینەر بەشداری ئەو ئاستەنگ و ساتە لەبیرنەکراوانە دەبێت کە بە هونەری چیرۆکگێری دارێژڕاوە
دوایین چرکاندن پەیامێکی بەهێزی پاراستنی ژینگە لەخۆ دەگرێت.
فیلمەکە گرنگی پاراستنی سروشتی کوردستان دەخاتە ڕوو و بینەر هان دەدات بە نرخدان و پاراستنی ژیانی کێوی و ئیکۆسیستەمە تایبەتەکانی ئەم خاکە.
ئەم فیلمە بیرمان دەخاتەوە کە ئەوەی ئەمڕۆ تۆمار نەکرێت، لەوانەیە سبەینێ بۆ هەمیشە لەدەست بچێت.
کارەکتەرەکانی نێو ئەم فیلمە ئەکتەری لێهاتوو بە ئەزموونن و توانیویانە چیرۆکەکە وەک خۆی بەرجەستە بکەن.





SHARAWE | شاراوە
هەندێک نهێنی لەوە جوانترە کە بە شاراوەیی بمیننەوە
گەشتێک بۆ سوچ و کەلەبەرە شاراوەکانی کوردستان کە تێیدا چەندین بالندە و بوونەوەری نەبینراو بە بینەر دەناسرێت کە سەدان ساڵە بە شاراوەیی ماونەتەوە
شاراوە جگە لەوەی فیلمێکی دەولەمەندە لە زانیاری لە هەمان کات پەردە لەسەر سێ جۆر بوونەوەری دەگمەن هەلدەماڵێت لەوانە باڵندەی زەردەشامی و قورباقەی شەوگەڕ و جۆرێک لە ماسی گۆشتخۆری دەگمەن کە تەنها لە کاتێکی دیاریکراو دەردەکەون
TIME CAPSULE | کەپسولی کات
ئەم فیلمە گەشتێکە کە تێدا مێژووی ملیۆنان ساڵ هەڵدەماڵێت کە لە ژێر خاکی کوردستان شاردراوەتەوە
پێش شاخەکان، زەریایەک بوننی هەبووە

پاشماوەی چەندین بوونەوەری بەبەردبوومان نیشان دەدات کە دەیسەلمێنن ئەم خاکە پێش ملیۆنان ساڵ زەریایەکی پڕ لە بوونەوەری دەریایی بووە لەوانە ژیشکی دەریا و هەشتپێ و دەیان جۆر بونەوەری دەریایی دیکە