
DENGI SRUŞT
Documentary Film & Media Production
دەربارەی ئێمە

2324 Lancing Avenue SW,
Calgary AB, T3E 5P4, Canada
+1 (587) 891 9191
+1 (403) 671 0234
Email: info@dengisrust.co
Inside Middle East Kurdistan Region, Iraq
+964 770 1090106
+964 770 2163000
کۆمپانیای دەنگی سروشت
هەر دیمەنێک چیرۆکێکی هەیە، هەر چیرۆکێک شایستەی ئەوەیە لەبیر نەکرێت
لە ساڵی ٢٠١٧، دەنگی سروشت وەک دەزگایەکی سەربەخۆی بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتاری دامەزرا، بە ئامانجی تۆمارکردن و گێڕانەوەی چیرۆکەکانی ژیانی کێوی، سروشت و کولتوور و مێژوو بە زمانی وێنە و سینەما.
دەنگی سروشت لەلایەن د. دلێر پاشا دامەزرا. ئیرادە و باوەڕی نەگۆڕی ئەو بۆ گرنگی بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتاری، بناغەی ئەم دەزگایەی دانا. هەوڵ و پابەندیی بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمێکی سەربەخۆ بۆ چیرۆکگێڕی ژینگەیی و مێژوویی، بیرۆکەیەکی سەرەتایی گۆڕی بۆ دەزگایەکی بەردەوام. بەهۆی ڕێبەری، پشتگیری و هاندانی بەردەوامی ئەو دەنگی سروشت ناسنامەی خۆی دروست کرد و گەشتی خۆی بۆ تۆمارکردنی دۆکیومێنتاری لەسەر سروشتی ناوچەکە دەست پێ کرد
وەک هاودامەزرێنەر و سەرۆکی بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتاری، ڕێباز مەنمی لە سەرەتای پڕۆژەکانەوە سەرپەرشتی بەرێوەبردنی هونەری و بەرهەمهێنانی دۆکۆمێنتارییەکانی دەنگی سروشتی کردووە. لە لێکۆڵینەوەی مەیدانی، چاودێریکردنی ژیانی کێوی، وێنەگرتن، دەرهێنان، چنینی دوای بەرهەم، تا پەرەپێدانی ماڵپەڕ و ناساندنی دیجیتاڵی، هەموو قۆناغەکانی بەرهەمهێنان بە دەستی ئەو بەڕێوە چوون و ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دروستکردنی ناسنامەی بینراوی و شێوازی چیرۆکگێڕی دۆکۆمێنتارییەکانی دەنگی سروشت.
لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە، دوای گرتنەبەری شێوازی بەرهەمهێنانی سەربەخۆ، هەموو دۆکۆمێنتارییەکان بە یەک بینینی هونەری هاوبەش بەرهەم هێنران، کە ئەنجامەکەیان بوو بە دروستبوونی ژمارەیەک بەرهەمی دۆکۆمێنتاری، لەوانەش فیلمی REBORN (۲۰۲۳) کە خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا، هەروەها چەندین بەرهەمی تر کە تەرخان کراون بۆ ژیانی زیندەوەری کێوی و پاراستنی مێژوو و سروشتی کوردستان
ئەمڕۆ دەنگی سروشت بەردەوامە لە ئەرکی خۆی بۆ تۆمارکردنی ئەو چیرۆکانەی کە هۆشیاری دروست دەکەن، سەرچاوەی ئیلهام دەبن و یارمەتی پاراستنی جیهانی سروشت بۆ نەوەکانی داهاتوو دەدەن. هەروەها دەنگی سروشت بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە هاوبەشی و هاوکاری تاکەکان، دامەزراوەکان و ڕێکخراوان دەکات کە هاوبەش بن لە پاراستنی ژینگە، پەروەردە و چیرۆکگێڕی دۆکۆمێنتاریی
Have Questions or Suggestions?